لە قەبارەی هاوردەكردنی كاڵاوشمەك لە وڵاتی ئێرانەوە چین پێش عیراق دەكەوێت و بەتەنها لەماوەی چوار مانگیشدا بەبەهای 2 ملیارو 474 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەكی لەو وڵاتەوە هاوردەكردووە.
بەپێی داتاو ئامارەكانی گومرگی ئێران لەماوەی چوار مانگی رابردوودا عیراق بەبەهای ملیارێك و 965 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەكی لە ئێرانەوە هاوردەكردووە ئەمە لە كاتێكدا چین بۆ هەمان ماوە بەبەهای 2 ملیارو 474 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەكی هاوردەكردووە بەوەش لە ریزبەندیەكەدا عیراق بۆ پلەی دووەم دابەزیووە.
هەروەك لە پاش چین و عیراقەوە ئیمارات لە هاوردەكردنی زۆرترین بڕە كاڵاو شمەك لە ئێرانەوە بە پلەی سێیەم دێت و لەماوەی ئەو چوار مانگەدا بەبەهای ملیارێك و 216 ملیۆن دۆلار قەبارەی هاوردەی لەو وڵاتەوە هەبووە هەروەك بەپێی ئامارەكە ئەفغانستان لە هاوردەی كاڵاكانی ئێراندا بە پلەی چوارەم دێت و توركیاش پلەی پێنجەمی گرتووە.