سه‌رۆكی ناوچه‌ی ئه‌روه‌ندی ئازاد ئاشكرای كرد، دوای ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی شه‌لامچه‌ی شاری به‌سره له جه‌ژن قوربان بڕیاری داخستنی درا، له‌مڕۆوه ده‌روازه‌كه به‌رووی ئاڵوگۆڕی بارزگانی نێوان ئێران و عێراق كراوه‌ته‌وه.
عه‌لی موسه‌وی، سه‌رۆكی ناوچه‌ی ئه‌روه‌ندی ئازاد بۆ كاروباری وه‌به‌رههێنان و گه‌شه‌پێدانی كاره‌كان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌روازه‌ی شه‌لامچه‌ی سنووری نێو ده‌وڵه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌وه داخرابوو، كرایه‌وه.
وتیشی: له‌مڕۆوه ده‌روازه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و ئاڵوگۆڕی بارزگانی له‌نێوان ئێران و عێراق ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
سنووری شه‌لامچه به‌دووری 15 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته شاری خوره‌مشه‌هرو 25 كیلۆمه‌تر له شاری به‌سره-ی باشووری عێراق.