بانكی ڕافیدەین به‌ بێ زیاده‌ خستنه‌سه‌ر پێشینه‌ ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌ران


بانكی ڕافیدەینی عیراق بڕیاریدا، بەبێ خستنەسەری هیچ زیادەیەك پێشینە “بەشێوەی ئەلیكترۆنی” بەو فەرمانبەرانە بدات، كە مووچەكانیان سەر بەو بانكەیە.

 نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەین بڵاویكردەوە، خزمەتگوزارییەكیان بە ناوی “پێشینەكەم – سلفنی” بۆ ئەو فەرمانبەرانە ڕاگەیاندووە، كە لە بانكەكەیان مووچە وەردەگرن و خاوەنی ماستەر كاردن.

ڕاشیگەیاندووە، پێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزارییە لە ڕێی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت و بەشێوەیەكی خێرا و بەبێ خستنەسەری هیچ زیادەیەك دەدرێتە فەرمانبەران.

جەختیشی كردۆتەوە، كە فەرمانبەران لە هەر شوێنێك بن دەتوانن ئەو پێشینەیە وەربگرن.

ئەم بڕیارەی بانكی ناوەندی عیراق فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدڕاڵییەكانی هەرێم دەگرێتەوە و دەتوانن سوودمەندبن لە وەرگرتنی ئەو پێشینانە.