وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی نوسراوێك كەسەرۆكی دیوانی وەزارەت ئیمزایكردوە، هاوردەكردنی پەتاتە بۆ هەرێم لەپێناو ساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیارانی ناوخۆ قەدەغە كراوە.
هەر لەوبارەیەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە:” ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگن بۆپاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان و لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان چەندین بەرهەمی هاوردەمان قەدەغەكرد.
رونیشكردوەتەوە:” لەماوەی رابردوو زانیاریمان دەستكەوت كە لە چەند دەروازەیەك بەرهەمی قەدەغەكراو هاوردە دەكەن، ئەمەش كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بەرهەمی جوتیارانمان دەبێت، بۆیە نوسرامان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران كرد بۆ ئەوەی هەماهەنگی پێویستمان لەگەڵ بكەن و رێگربن لە هاوردەكردنی بەرهەمی قەدەغەكراو .
لەنوسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمشدا هاتووە:” بەمەبەستی ساغكردنەوەی بەرهەمی پەتاتەی جوتیارانی هەرێم لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ كاری پێویست ئەنجامبدەن بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی پەتاتە لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان.