كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی حكومهتو نه‌هێشتنی قورسایی له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاریدا، دامه‌زراندنی گرێبه‌ست، كڕینی ئۆتۆمبێل‌و خه‌رجییه‌كانی ئیفاد ڕابگرێت.
(دلێر تارق) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی‌و كاروباری ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاندوە، ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بووه.
وتیشی:”به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه، كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌ته‌كان ڕاده‌گیرێت، خه‌رجیی ئیفادی فه‌رمانبه‌رانیش بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نامێنێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای وه‌ستاندنی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست له‌فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌ته‌كاندا”.
دلێر تارق هێمای به‌وه‌شكرد، كڕینی ئۆتۆمبێل، خه‌رجییه‌كانی ئیفادو دامه‌زراندن به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست قورساییه‌كی زۆری خستووه‌ته سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ته‌نها له‌حاڵه‌تی پێویستییه‌كی زۆرنه‌بێت، كه فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌ته‌كان پێویستیان به‌گرێبه‌ستی پسپۆڕییه‌ك هه‌یه، به‌هیچ جۆرێك دامه‌زراندنی گرێبه‌ست ئه‌نجام نادرێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی‌و كاروباری ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ربڕیوه‌و له‌مه‌ودوا ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.