په‌یامێكی گرنگ بۆ سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێم

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سامانی‌ ئاژه‌ڵ‌و ڤێتێرنه‌ری‌ هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویسته‌ وه‌به‌رهێنه‌ران‌و سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێمی كوردستان هاوكاریان بكه‌ن، له‌وه‌ی گرنگی زیاتر به‌سامانی ئاژه‌ڵ بده‌ن، له‌ڕێگه‌ی به‌شێك له‌سه‌رمایه‌كانیانه‌وه‌ له‌بواری ئاژه‌ڵداریدا كاربكه‌ن.
(د.عه‌باس عه‌لی) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سامانی‌ ئاژه‌ڵ‌و ڤێتێرنه‌ری‌ هه‌رێم به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ سامانی ئاژه‌ڵ له‌ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت‌و وه‌به‌رهێنه‌رو خاوه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه‌ بوژانه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، تا بتوانن كێڵگه‌ی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به‌ئاژه‌ڵ دروستبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت سود له‌به‌رهه‌می شیرو گۆشتی ئاژه‌ڵ وه‌ربگیرێت.
(د.عه‌باس عه‌لی) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سامانی‌ ئاژه‌ڵ‌و ڤێتێرنه‌ری‌ هه‌رێم ڕوونیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ران هاوكاریان بكه‌ن، ده‌توانن گرنگییه‌كی زۆر زیاتر به‌سامانی ئاژه‌ڵ بده‌ن له‌هه‌رێمی كوردستاندا، چونكه‌ به‌ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ناتوانێت هه‌نگاوی گه‌وره‌ له‌باره‌ی بوژاندنه‌وه‌ی سامانی ئاژه‌ڵه‌وه‌ بدات، بۆیه‌ هاوكاری وه‌به‌رهێنه‌رانیش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر گرنگی به‌كه‌رتی ئاژه‌ڵداری بده‌ن له‌هه‌رێمدا.