گۆڕانکاری لە مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەکرێت


وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم گۆڕانکاری لە مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی نوێ و بەکارهاتوودا دەکات، چەند رێنماییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە.

بەپێی بەیانی ژمارە (45)ی ساڵی (2020)، کە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکەمەتی هەرێمی لەسەر، تێیدا هاتووە پێویستە هەموو ئۆتۆمبێلێک دوو ئێرباگ و سیستمی (ئەی بی ئێس)ی هەبێت، بۆ پاسیش لە (14) نەفەر کەمتر دەبێت لانی کەم دوو ئێرباگی هەبێت، بەڵام ئەگەر لە (14) نەفەر زیاتر بو، مەرج نییە ئێرباگی هەبێت.

لە رێنماییە نوێیەکاندا هاتووە؛ ئۆتۆمبێلی کلاسیک دەبێت بەلایەنی کەمەوە(40) ساڵ بەسەر دروستبوونی تێپەڕبووبێت، دوای تۆمارکردنی کڕین و فرۆشتنی پێوە ناکرێت هەروەها، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی درعیش تەنها لەدەسەڵاتی وەزیری ناوخۆدایە.

ئاماژەبەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلی کارەبا یان هەجین بە رسوماتی چوار پستۆن تۆماردەکرێت، ئۆتۆمبێلی بیناسازی و کشتوکاڵ مەرج نییە ئێرباگی هەبێت.

تایبەت بە ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوش، مەرجە کلین تایتڵ بێت، ژێر ئاو کەوتو سوتاو، بڕاوە نەبێت، تۆکمەیی دەرگا و بان و بەدەنی پێشەوە و پشتەوەیی لێدراو نەبێت و ئێرباگیان کاربکە.

یەکێکی دیکە لە مەرجەکان ئەوەیە، ئۆتۆمبێل دەبێت لە (100) کیلۆمەتر زیاتر نەرۆشتبێت، کاتێک دەگاتە دەروازە سنورییەکان و بە (کیلۆمەتر سفر) ئەژماردەکرێت.