دامەزراوەیەكی جیھانی یەدەگی عێراق لە دراوی قورس ئاشكرادەكات و دەڵێت گەیشتووەتە 48 ملیار دۆلار.
دامەزراوەی جی ئێف پی جیھانی بۆ پلەبەندی ئابووری ئاشكرای دەكات، چین لە پلەی یەكەمدا ھاتووە و خاوەنی گەورەترین یەدەگی دراوی قورسە لە جیھاندا و یەدەگەكەی گەیشتووەتە 3 ترلیۆن و 236 ملیار دۆلار دوای ئەویش ژاپۆن دێت بە ترلیۆنێك و 264 ملیار دۆلار، ھەرچی یەدەگی عێراقیشە لە دراوی قورس و زێڕدا گەیشتووەتە 48 ملیار و 880 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی و لە كۆی 138 وڵاتی جیھانی، لە پلەی 40 مین دا ھاتووە .
ھەر بە گوێرەی پلەبەندی دامەزراوەكە. عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا لە پلەی 6 ـەمیندا دێت و دوای ھەر یەك لە سعوودیە كە یەدەگەكەی دەگاتە 496 ملیار و 400 ملیۆن دۆلارە و دواتر جەزائیر بە 97 ملیار و 890 ملیۆن دۆلار، ئیمارات بە 95 ملیار و 370 ملیۆن دۆلار، لیبیا بە 74 ملیار و 710 ملیۆن دۆلار و لوبنان لە پلەی پێنجەمدا دێت لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا بە 55 ملیار و 420 ملیۆن دۆلار .