دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی ڕایگەیاند، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی لە عێراقەوە بۆ تورکیا و بە پێچەوانەشەوە تاوەکو 1ی ئەیلول ڕاگرتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ی ئابی 2020، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی بەبێ ئەوەى باس لە هۆکارەکەى و وردەکاری زیاتر بکات دەڵێت، “لەڕێگەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان هەلادوو، سەرجەم ڕێکارەکان دەگیرێنەبەر بۆ گەڕاندنەوەى ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەى لە تورکیا گیریان خواردووە.”
هاوکات هەر ئەمڕۆ هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تورکیا ڕاگەیاند و دەڵێت، هۆکارەکەى لە دەرەوەى ویستی ئەوانە.
هێڵێ ئاسمانیی عێراق لە ئاگادارکرنەوەیەکدا دەڵێت، “بەپێی ئەو ئاگادارکردنەوەى لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقیەوە بۆمان هاتووە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ تورکیا هەڵوەشاونەتەوە.”
دەشڵێت، “هێڵی ئاسمانیی عێراقی داوای لێبوردن دەکات لەو بابەتە کە لە دەرەوەى ویستی ئێمەیە.”