مەرزی ‌په‌روێزخان.. پشكنین بۆ (45) هه‌زار تۆن خۆراك كراوه‌

له‌ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگدا له‌ مه‌رزی په‌روێزخان پشكنین بۆ زیاتر له‌ (45) هه‌زار تۆن خۆراك كراوه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شداو به‌هۆی‌ ده‌رنه‌چوونیان له‌پشكنین، (694) تۆن خۆراك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.
(كامه‌ران ڕه‌شید) لێپرسراوی‌ یه‌كه‌ی‌ پشكنینی خۆراك له‌مه‌رزی په‌روێزخان به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە،  یه‌كه‌كه‌یان له‌ڕووی‌ (فیزیایی، به‌كتریۆلۆجی‌و كیمیایی)ه‌وه‌ پشكنین بۆ ئه‌و خۆراكانه‌ ده‌كات، كه‌ له‌مه‌رزی‌ په‌روێزخانه‌وه‌ ده‌هێنرێنه‌ هه‌رێم.
لێپرسراوی‌ یه‌كه‌ی‌ پشكنینی خۆراك له‌مه‌رزی په‌روێزخان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ته‌نها له‌مانگی‌ ئایاری‌ ئه‌مساڵدا پشكنینیان بۆ زیاتر له‌ (45) هه‌زارو  (645) تۆن خۆراك كردووه‌، له‌و ڕێژه‌یه‌ش بڕی (694) تۆن خۆراك به‌هۆی نه‌شیاوی‌‌و ده‌رنه‌چوون له‌پشكنین، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.