پارێزگاری سلێمانی:بەئومێدین جەژن بكەینە جەژنی تێپەڕاندنی پەتای كۆرۆنا

پارێزگاری سلێمانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پەیامێكی ئاڕاستەی هاووڵاتیان كردو ئاماژەی بەوەداوە كە دەخوازین جەژنی ئەمساڵ جەژنی كۆتایهاتنی گرفت و كێشەو قەیران و كارەسات و نەهامەتییە تەندروستیی و دارایی و ئابوریی و كۆمەڵایەتیی و ژینگەیی و سەربازییەكان بێت، دەشڵێت: بەو ئومێدەی بەپشتیوانیی و بەخششی خوداو هەوڵی دامودەزگا دەوڵەتییەكان و هیممەتی مەردانەی هاووڵاتیانی ئازیز رۆژانی دوای جەژن بكەینە جەژنی تێپەڕاندنی پەتای كۆرۆناو كاسەی بەتاڵ. 
 
دەقی پەیامەكەی پارێزگاری سلێمانی: 

هاونیشتمانانی بەڕێز، كەس و گرۆهی مرۆڤایەتیی لە هەر پنتێكی ئەم گەردونە بەرینەدا.. 

‎بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ جوانترین و بەسۆزترین و شایانترین و پیرۆزترین ڕێزو پیرۆزبایی خۆمانتان بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز؛ پێشكەشدەكەین، دەخوازین جەژنی ئەمساڵ، جەژنی كۆتایهاتنی گرفت و كێشەو قەیران و كارەسات و نەهامەتییە تەندروستیی و دارایی و ئابوریی و كۆمەڵایەتیی و ژینگەیی و سەربازییەكان بێت، جەژنی ئارامیی و ئاشتیی و دادپەروەریی و ئازادیی و ئاسودەیی و ئاوەدانیبێت. 

‎بەخۆپارێزیی و پابەندییەكی تەواوی تەندروستیی و دەرونیی و كەسییەوە، بە خۆنەویستیی و خۆڕاگریی و خۆشەویستییەكی زۆرەوە؛ ساتەكانی ئەم جەژنە پیرۆزە بەڕێوەبەرین، بەو ئومێدەی بە پشتیوانیی و بەخششی خوداو هەوڵی دامودەزگا دەوڵەتییەكان و هیممەتی مەردانەی هاووڵاتیانی ئازیز؛ ڕۆژانی دوای جەژن بكەینە جەژنی تێپەڕاندنی پەتای كۆرۆناو كاسەی بەتاڵ و خوانی چۆڵ و گیرفانی خاڵیی و بێموچەیی و بێبوجەیی و بێكاریی و بێدەرەتانیی و بێبازاڕیی و بێمتمانەیی و بەدگومانیی و سەرجەم نەهامەتییە كاتیی و درێژخایەنەكانی تریش، كە بە هەموویانەوە هەڕەشەی شێرگیرانەیان بۆ بوون و ژیان و ژین و شكۆو رابردوو ئێستاو داهاتووی خەڵك و خاكی ئەم وڵاتە دروستكردووە. 

‎دەخوازین پێكەوە دور لە كەرتیی لەتیی و پەرتیی و پاریی و پارچەیی، بە ئیرادەیەكی بەهێزو مكوڕییەكی تەواوو بەردەوامییەكی هەمیشەییەوە، بەئومێدێكی پڕ لە هیواوە بگەینە خواست و ئامانجە نیشتمانییەكانمان. 

‎شادو سەرفرازو سەركەوتوبن. 

‎د. هەڤاڵ ئەبوبەكر 

‎پارێزگاری سلێمانی 

30-7-2020 