لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گەشتەكان دەستپێدەكاتەوە

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، بەگوێرەی دواین بڕیار، لە سەرەتای مانگی داهاتو گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ستپێدەكاتەوە و هەمو هاوڵاتیان دەگرێتەوە. 
 
تاهیر عه‌بدوڵا،رایگه‌یاند، “گەشتی فرۆكەوانی لە بەرواری 1/8/2020 بەگوێرەی رێنماییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دەستپێدەكاتەوە و لەئێستاشدا چاوەڕێی دواین بڕیارین”.

بەڕێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وتیشی، كۆمەڵێك رێككاری تەندروستی هەیە لە ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقەوە دەرچوە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو كەسانەی دێن و دەڕۆن، فرۆكەخانەی سلێمانیش ئامادەكاریی تەواوی كردوە بۆ ئەوەی بتوانێت رێنماییەكان جێبەجێبكات”

ئاماژەی بەوەشكرد، گەشتەكان هەمو هاوڵاتیان بێ جیاوازی دەگرێتەوە بەپێی ئەو رێنماییانەی دەرچوە، بەڵام كۆمپانیاكانی هێڵی فرۆكەوانی خۆیان دیاریدەكەن كە گەشت بۆچی وڵاتێك ئەنجامدەدەن.
 
سه‌رچاوه‌: خه‌ندان