وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند كه داهاتی مانگی رابردووی فرۆشتنی نه‌وت زیاترله دوو ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند كه له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو، حكومه‌ت ٨٤ ملیۆن و ٤٨٩ ههار و ١٦ به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتوه و داهاته‌كه‌شی دوو ملیار و ٨٧١ ملیۆن و ٣١٤ هه‌زار و ٤٧٣ دۆلار بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رونیكردوه‌ته‌وه كه بڕی نه‌وتی فرۆشراو له كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق ٨١ ملیۆن و شه‌ش هه‌زار و ٤٨٩ به‌رمیل نه‌وت بوه و داهاتی ئه‌و كێڵگانه دوو ملیار و ٧٤٠ ملیۆن و ٦٧٩ هه‌زار و ٢٧٧ دۆلار بووه.
سه‌باره‌ت به نه‌وتی كه‌ركوكیش ئاشكرایكرد كه نه‌وته له‌رێی به‌نده‌ری جیهانی توركیاوه فرۆشراوه به بڕی ٣ ملیۆن و ٤٨٢ هه‌زار و ٥١٩ به‌رمیل و داهاته‌كه‌شی ١٣٠ ملیۆن و ٦٣٥ هه‌زارو ١٩٥دۆلار بووه.