كۆمپانیای دۆج ڕای گه‌یاند كه مۆدێلێكی نوێی له چالێنجه‌ری ئێس ئڕ تی خسته بازاڕه‌وه، له ڕووی دیزاین و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه گرینگییه‌كی زۆری پێ داوه و قه‌باره‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌یشی گه‌وره‌تر كردووه.
ماڵپه‌ڕی “caricos”ی میكانیكی ئاشكرایان كردووه كه دۆج نوێترین مۆدێلی چالێنجه‌ری خسته بازاڕه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت كه له‌ڕووی هێز و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه گۆڕانكاری ته‌واوی تێدا كراوه، چونكه له جۆری ”چالێنجه‌ر ئێس ئاڕ تی سوپه‌ر ستۆكه” واته ئه‌وپه‌ڕی هێز، به‌راورد به مۆدێله‌كانی تریش بزوێنه‌ری گه‌وره‌تر كراوه و هێزی ده‌رچوونیشی زیاتر كراوه.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی و هێزهكهیشیهوه دۆج توویه‌تی، چالێنجه‌ری تازه هێزی گشتی بۆ هێزی 807 ئه‌سپ زیاد ده‌كات و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی 6.2 لیتره و دهرچوونهكهیشی به ڕێژه‌ی 1.8 ئینج زیاد كراوه، ئه‌مه ڕێی ده‌دات به كه‌متر له 3.25 چركه له سفره‌وه بگاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 79 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
دۆج یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیایه له ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا به‌ناوی “جۆن فرانسیس دۆج و هۆرێس ئیگن دۆج” له ساڵی 1900 دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه له “ئوبڕۆن هیڵزه” له ئه‌مه‌ریكا، ئێسته ئه‌م كۆمپانیایه یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه داهاتێكی یه‌كجار زۆر به‌ده‌ست ده‌هێنن، ئه‌مه‌یش به‌هۆی زۆر فرۆشی ئۆتۆمبێله‌كانیه‌تی.