كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور كه‌وته‌وه كار كه ڕۆژانه نزیكه‌ی (220) تۆن ته‌ماته له جووتیارانی هەرێمی کوردستان وه‌رده‌گرێت.
كامه‌ران محه‌مه‌د، خاوه‌نی كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور، ڕاگه‌یاند: “نزیكه‌ی (6) مانگه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی لاوه‌كی كارگه‌مان ڕاگیراوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه رۆژی چوارشەممە 22|7|2020 كارگه‌كه‌مان كه‌وته‌وه كار و ڕۆژانه نزیكه‌ی (200 بۆ 220 ) تۆن ته‌ماته له جووتیاره‌كان وه‌رده‌گرین”.
وتیشی: “ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌می ده‌هێنین به‌پێی تهماتهكهیه، ئه‌گه‌ر ته‌ماته‌كه ئه‌و شێوازه بێت كه خۆمان ده‌مانه‌وێت، ئه‌وه نزیكه‌ی (35 بۆ 36) تۆن ئاو ته‌ماته به‌رهه‌م ده‌هینین و ئینتاجی كارگه‌كه‌ی ئێمه‌ش ڕۆژانه سه‌عاتی نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار قوتووی (800) گرامییه، واته له سه‌عاتێكدا شه‌ش هه‌زار قوتووی (800) گرامی به‌رهه‌م ده‌هێنین”.
لەباره‌ی هه‌نارده‌كردنی بەرهەمەکەوە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: “دوو برندمان هه‌یه، یه‌كه‌میان شاره‌زووره و ئه‌وی دیكه‌یان به‌غدایه، شارهزوورهكه له هه‌ریمی كوردستاندا به‌سه‌ر بریكارهكانماندا دابه‌شی ده‌كه‌ین و بهغداكهش بۆ هه‌موو عێراقه، ڕه‌نگه له داهاتوویه‌كی نزیكدا بۆ بازرگانێكی ئه‌ڵمانیاشی بنێرین، ئه‌و بازرگانه هاتووه و نموونه‌مان داوه پێی و ڕه‌نگه بۆ ئه‌ویش بنێرین”