وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری نوێی له باره‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له رۆژانی داهاتوو ده‌ركرد و بۆ هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان ئاسانكاری زیاتر ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری نوێی له باره‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له رۆژانی داهاتوو ده‌ركرد و تێیدا هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان به سیسته‌می ئۆنلاین ده‌بێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وێڕای ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان، هاوكات ده‌توانرێت له رێگه‌ی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنییه‌وه ره‌زامه‌ندی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان وه‌ربگرن، ره‌زامه‌ندی رێگه‌پێدانیش له ده‌سه‌ڵاتی پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان بكه‌ن به گوێره‌ی سسته‌مه‌كه.
هاتووچۆی په‌رله‌مانتاران له نێوان پارێزگاكان ئاسایی ده‌بێت، هه‌رچی گۆڕانكاری له هێزه ئه‌منییه‌كانه پێویسته پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاگادار بكرێته‌وه.
له باره‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانیش بڕیاردراوه، ده‌روازه‌كانی په‌روێزخان، سه‌رزێری، سه‌یران به‌ن، كێلێ، ته‌وێڵه، پشته و شوشمێ، به داخراوی به رووی گه‌شتیاراندا بمێننه‌وه و ته‌نها بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانییه.
هه‌رچی ده‌روازه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و باشماخه، ته‌نیا بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌یه كه له ئێران گیریان خواردووه و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه.
له باره‌ی قوتابیان یان نه‌خۆش، یان ئه‌وانه‌ی حاڵه‌تی به‌یه‌ك گه‌یاندنه‌وه‌ی خێزانه له ئێرانه‌وه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه، ده‌بێت له رێگه‌ی سیتسه‌می ئه‌لیكترۆنی ره‌زامه‌ندی وه‌ربگرن.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه: “هەر دوو فرۆكەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی ئامادەسازی تەواو دەكەن بۆ ئاسایی كردن و پێشوازی كردنی گەشتە ئاسمانيە نێودەوڵەتیەكان تا رێكەوتی 1/8/2020” و لێژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌ندامێتی وه‌زاره‌ته‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه پێكده‌هێنرێت بۆ دانانی میكانیزمێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاساییه‌كان.
هاوكات ئه‌وه‌ش هاتووه، كه هاتووچۆی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ وڵاتی توركیا ئاسایی ده‌بێت، به مه‌رجی په‌یڕه‌وكردنی گشت رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، جگه له هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی ئێرانی.
هاتووچۆش له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، بۆ فه‌رمانه‌ران، چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، بازرگان و ئاڵوگۆڕی بارگانی، جوتیار و خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان و به‌ڵێنده‌ران، ئه‌و ه‌سانه‌ی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان و كارتی نیشتمانیان سه‌ر به پارێزگاكانی هه‌رێمه و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان هه‌یه، ئاسایی ده‌بێت، به‌و مه‌رجه‌ی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكرێن.
بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ: