وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق خشتەی گەشتەکانی، ئەمرۆ پێنجشەممەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە هاووڵاتییان بە مەرج دەتوانن گەشت بکەن.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣-٧-٢٠٢٠، گه‌شته ده‌ره‌كییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بۆ چه‌ند وڵاتێكی جیهان دەستیپێکردەوە، بەڵام دەبێت گەشتیاران ٧٢ کاتژمێر پێش لە گەشتکردن پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن.
بە پێی خشتەی گەشتەکانییش، ئەمڕۆ گه‌شتی چوون و هاتن له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ هه‌ولێر، كیێڤ، قاهیره، ئەنقەرە، عه‌ممان، دوبه‌ی، به‌یرووت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئەنجامدەدرێت.