سلێمانی،دەكرێت بە سیستمی (جی پی ئێس)

بەپێی پرۆژەیەكی نوێ سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی كە ئێستا لەجێبەجێكردندایە، لەمەودوا هەموو ماڵ و دوكان‌و بیناو شوێنە گشتیەكان لە شاری سلێمانیدا ژمارەیەكی تایبەت بەخۆی دەبێت‌و لەڕێگەی ئەو ژمارەیەوە كاری فەرمانگە حكومیەكانیش راییدەكرێت و پرۆژەكەش بەشداری پێدەكرێت لە سیستمی جیهانی جی پی ئێس دا.
ئەندازیار یوسف یاسین سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: چەند مانگێكە گرێبەستیان لەگەڵ دوو كۆمپانیای بیانی كردووە بۆ جێبەجێكردنی ئەو سیستمە لەناو شاری سلێمانیدا و ئێستاش تیمەكانیان سەرقاڵی دانانی تابلۆ و ژمارەن لەگەڕەكە نوێیەكاندا.