قائیمقامی قه‌زای دوكان ڕایگه‌یاند: 900 سه‌به‌ته‌ی خۆراكیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه به‌مه‌به‌ستی كۆمه‌ككردنی خێزانه هه‌ژاره‌كانی سنووری دوكان.
له‌وباره‌یه‌وه سیروان سه‌رحه‌د قائیمقامی قه‌زای دوكان به‌میدیای فه‌رمی یه‌كێتی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21-7-2020 به‌سپۆنسه‌ری ژوری بازرگانی سلێمانی و به‌هاوكاری ده‌زگای مرۆیی مام و له ژێر چاودێری قائمقامیه‌تی قه‌زای دوكان له كه‌مینی (كۆمه‌ك بۆ ژیـان ) 900 سه‌به‌ته‌ی خۆراكیمان به‌ده‌ست گه‌یشت.
وتیشی: ئێمه‌ش له‌ڕێگه‌ی لیژنه تایبه‌ته‌كانه‌وه له‌سه‌نته‌ری قه‌زای دوكان و ناحیه‌كانی سنوره‌كه‌مان دابه‌شی ده‌كه‌ین و ده‌یده‌ینه به‌و خێزانه‌كه‌م ده‌رامه‌تانه‌ی پێویستیان پێیه‌تی.
ژوورری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەهاوکاری بازرگانان پرۆژەی کۆمەک بۆ ژیان، بەمەبەستی دابەشکردنی ٢٥ هەزار سەبەتەی خۆراکی بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا ڕاگەیاندوه.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند ”ئێمه وه‌ك ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروستبونى ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ى كه به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه هاته ئاراوه، به‌رده‌وام له هه‌وڵى به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى هاوڵاتیان و كاسبكاران و چین و توێژه‌كانى شاره‌كه‌مان شارى سلێمانى خۆشه‌ویست و ده‌وروبه‌ریه‌وه بوین و به هاوكارى بازرگانانى هیممه‌ت به‌رزى شاره‌كه‌مان توانیومانه به شێوه‌ى كردارى به‌ده‌م ئازارى كه‌م ده‌رامه‌تى و كه‌م موچه‌یى هاوڵاتیانه‌وه بین و دابینكردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراكى وه‌ك پێویستى سه‌ره‌كى ڕۆژانه‌ى ژیان له لایه‌ن بازرگانان و ژورهكهمانهوه كه‌مێك له بارى قورسى گوزه‌رانیان ئاسان بكه‌ین”.