بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزور رایگەیاند: لە چەند رۆژی داهاتودا كارگەكەیان دەخەنەوە كار‌و رۆژانە دەتوانن 250 تۆن تەماتە لە جوتیارانی ناوخۆ وەربگرن.
جاسم محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زور، ڕایگەیاند “له چه‌ند ڕۆژی ئاینده كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته ده‌خه‌ینه‌وه كار، ئێستا دو ئه‌ندازیارمان هێناوه‌و خه‌ریكی كاری سیانه‌ین”.
جاسم محه‌مه‌د وتیشی”ڕۆژانه دەتوانین 250 تۆن ته‌ماته له جوتیارانی كوردستان وه‌ربگرین، ئه‌گه‌ر له مانگی 12ی ئه‌مساڵه‌وه كارمان بكردایه ئه‌وه ئه‌و ته‌ماته‌ی جوتیارانه‌ی به‌خه‌سار چو ئێمه لێمان وه‌رده‌گرتن و توشی زه‌ره‌ر نه‌ده‌بون.”
ئەوەشی خستەڕو”له كوردستان جۆری ته‌ماته زۆره، ئه‌و جۆرە ته‌ماتەیەی ورده بۆ دۆشاوی ته‌ماته نابێت، ئێمه له ئه‌مەریكاوه تۆی تایبه‌تمان بۆ چاندن و به‌رهه‌مهێنانی ته‌ماته هێناوه، خاك و ئاوی كوردستان‌مان بردوه له ئه‌مەریكا پشكنینی بۆ كراوه، ئه‌وجا تۆوی تایبه‌تی ته‌ماته‌مان هێناوه.”
جاسم محه‌مه‌د وتیشی”٣٥ كرێكار به‌رده‌وام لەناو كارگه کارده‌كه‌ن و 20 كرێكاریشمان له ده‌ره‌وه‌ی كارگه هه‌یه وه‌ك شۆفێر كارمان بۆ ده‌كه‌ن و له‌ساڵی ئاینده‌وه به گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ جوتیاران هه‌زاران دۆنم زه‌وی ته‌ماته به‌رهه‌م ده‌هێنین و ئه‌وكات كرێكاری زیاتریشمان پێویسته‌و دایانده‌مه‌زرێنین، ئه‌مساڵ نیازمان هه‌بو سێ هه‌زار دۆنم زه‌وی بە ته‌ماته بچێنین”.
ئاماژەی بەوەشدا كە “تیمی تایبه‌تمه‌ند به به‌رهه‌مهێنانی ته‌ماته ده‌هێنینه كوردستان و جوتیارانی خۆمان له‌م چوارچێوه‌ی ته‌قلیدییەی چاندن و به‌رهه‌مهێنانی ته‌ماته ڕزگار ده‌كه‌ین.”
ئەو وتیشی”ده‌توانین بە به‌رهه‌می ناوخۆی كوردستان دۆشاوی ته‌ماته پڕ بكه‌ینه‌وه‌و بۆ خوارو و ناوه‌ڕاستی پارێزگاكانی تری عێراقیش هه‌ناردەی بكه‌ین، كار له‌سه‌ر زیاتر گه‌وره‌كردنی كارگه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، به‌وه‌ی له پارێزگاكانی تری عێراق لقمان هه‌بێت به هه‌مان ناوی كارگه‌ی دۆشاوی شاره‌زور”.