سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ”بۆ كاری بارزگانی ئاساییه مامەڵه کردن بە دراوی کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بازرگانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی تمه‌نه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت”.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”به ڕایی ئێمه له ئێستادا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی تمه‌ن ده‌كڕن به مه‌به‌ستی قازانج، له ماڵه‌وه دایده‌نێن تاكو دواتر به نرخێكی گرانتر بیفرۆشنه‌وه كارێكی دروست نیه ده‌كرێت توشی زه‌ر و زیان بن چونكه وەکو قومار وایە، هاوڵاتیان ئازادن لەکڕینی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاوڵاتیان ده‌توان ته‌نها بڕێكی كه‌م تمه‌ن بكڕن به‌شی سه‌فه‌رێك یاخود به گوێره‌ی پێداویستی و بارودۆخی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان.
چەند رۆژێكە نرخی تمەنی ئێرانی بەشێوەیەكی بەرچاو بەهاكەی رووی لە دابەزین كردووە بە جۆرێك 100دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بووە بە زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار تمەن.