ئەمڕۆ شەممە ژوورری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەهاوکاری بازرگانان پرۆژەی کۆمەک بۆ ژیان، بەمەبەستی دابەشکردنی ٢٥ هەزار سەبەتەی خۆراکی بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا ڕاگەیاند.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ له ڕێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بونی پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و بازرگانان و خاوه‌نكاران پرۆژه‌ی كۆمه‌ك بۆ ژیان كرایه‌وه، ٢٥ هه‌زار سەبەتەی خۆراک له لایه‌ن ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانییه‌وه بۆ خێزانە کەم دەرامەتەکان دابین ده‌كرێت.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند ”زۆر سپاسی بازرگانان و خاوه‌نكارانی شاری سلێمانی و ده‌روبه‌ری ده‌كه‌ین، كه له‌سه‌ره‌تایی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، چه‌ندین خه‌سته‌خانه‌یان دروست كرد له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كان، زۆر سپاسی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیش ده‌كه‌م كه هه‌وڵه‌كانیان جوامێرانه‌یه و له‌سه‌ره‌تایی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆناوه هاوكاری پێشكه‌شی كه‌رتی ته‌ندروستی كرد به دابین كردنی ئامێری پشكنینی كۆرۆنا، ئه‌مرۆش ٢٥ هه‌زار سه‌به‌ته‌ی خۆراكی ئاماده‌كردوه و ده‌یبه‌خشێته هاوڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌ت”.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند ”ئێمه وه‌ك ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروستبونى ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ى كه به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه هاته ئاراوه، به‌رده‌وام له هه‌وڵى به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى هاوڵاتیان و كاسبكاران و چین و توێژه‌كانى شاره‌كه‌مان شارى سلێمانى خۆشه‌ویست و ده‌وروبه‌ریه‌وه بوین و به هاوكارى بازرگانانى هیممه‌ت به‌رزى شاره‌كه‌مان توانیومانه به شێوه‌ى كردارى به‌ده‌م ئازارى كه‌م ده‌رامه‌تى و كه‌م موچه‌یى هاوڵاتیانه‌وه بین و دابینكردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراكى وه‌ك پێویستى سه‌ره‌كى ڕۆژانه‌ى ژیان له لایه‌ن بازرگانان و ژوره‌كه‌مانه‌وه كه‌مێك له بارى قورسى گوزه‌رانیان ئاسان بكه‌ین”.
ده‌قی وته‌كانی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی
به‌ناوى خواى گه‌وره
به‌ڕێز -جه‌نابى پارێزگارى سلێمانى – به‌رێز جه‌نابى سه‌رؤكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن – به‌رێز – جه‌نابى قایٔمقامى سلێمانى
به‌رێزان بازرگانان و خاوه‌ن كؤمپانیا و ده‌زگا و رێكخراوه مرۆییه‌كان به‌خێرهاتن سوپاسى ئاماده‌بونتان ده‌كه‌ین له كردنه‌وه‌ى پرؤژه‌ى ( كۆمه‌ك بۆ ژیان ) .
ئێمه وه‌ك ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروست بونى ئه‌م بارودؤخه نه‌خوازراوه‌ى كه به‌هؤى ڤایرؤسى كۆرۆناوه هاته ئاراوه به‌رده‌وام له هه‌وڵى به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى هاولاتیان و كاسبكاران و چین و توێژه‌كانى شاره‌كه‌مان شارى سلێمانى خۆشه‌ویست و ده‌وروبه‌ریه‌وه بوین و به هاوكارى بازرگانانى هیممه‌ت به‌رزى شاره‌كه‌مان توانیومانه به شێوه‌ى كردارى به‌ده‌م ئازارى كه‌م ده‌رامه‌تى و كه‌م موچه‌یى هاولاتیانه‌وه بین و دابینكردنى سه‌به‌ته‌ى خؤراكى وه‌ك پێویستى سه‌ره‌كى رؤژانه‌ى ژیان له لایه‌ن بازرگانان و ژوره‌كه‌مانه‌وه كه‌مێك له بارى قورسى گوزه‌رانیان ئاسان بكه‌ین.
ئێستاش ئه‌وه‌تا له پرۆژه‌یه‌كى كه‌م وێنه‌دا به‌ناوى (كۆمه‌ك بؤ ژیان) به هیممه‌ت و هاوكارى به‌شێك له بازرگانه ده‌ست واڵاكانى شارى سلێمانى توانیمان 25 هه‌زار سه‌به‌ته‌ى خۆراكى بؤ خێزانه كه‌م ده‌رامه‌ته‌كانى سلێمانى و كه‌ركوك و هه‌له‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌رین و ده‌وروبه‌ر ده‌سته‌به‌ربكه‌ین. به راوێژ كردن له‌گه‌ل پارێزگاى سلێمانى كه به‌سوپاسه‌وه كؤمپانیاى (ئه‌تڵه‌س ئه‌سیل) له پێشانگاى نێوده‌وله‌تى سلێمانى ئه‌ركى وه‌رگرتن و ئاماده‌كردنى له ئه‌ستؤ گرت، هه‌روه‌ها هه‌رسێ ده‌زگاى مرۆیى مام و منداڵپارێزى كوردستان و رێكخراوى سى دى ئۆ ئه‌ركى گه‌یاندن و دابه‌شكردنیان له ئه‌ستۆ گرت.
هه‌ربۆیه به پێویستمان زانى وه‌ك رێزلێنانێك له به‌رامبه‌ر ئه‌و هیممه‌ته‌ى كه بازرگانان و ژورى بازرگانى پیشه‌سازى سلێمانى وه‌ك هه‌میشه له رؤژه سه‌خته‌كاندا وه‌ك هه‌ڵوێستێكى نیشتمانى به‌ده‌م هاونیشتمانیانه‌وه بون مه‌راسیمى كردنه‌وه بۆ ئه‌م پرؤژه خێرخوازییه به ئاماده‌بونى به‌رێزان جه‌نابى پارێزگار و قایٔمقامى سلێمانى رێكبخه‌ین و هه‌ر لێره‌وه له‌م مه‌راسیمه‌دا تابلؤى سوپاس و پێ‌زانین یٔاراسته‌ى به‌شێك له‌و بازرگان و كؤمپانیایانه بكه‌ین كه هه‌میشه هاوكارمان بون له پرؤژه ى خێرخوازى و ده‌ستگیرۆیی هاولاتیان .
زۆر داواى لێبوردن له‌و بازرگان و كۆمپانیایانه ده‌كه‌ین كه لێره ناویان نه‌هاتووه هه‌روه‌ها لێره‌وه داوا له گشت بازرگان و خاوه‌ن كؤمپانیاكان ده‌كه‌ین كه پێكه‌وه هاوكار بین تابتوانین په‌ره به‌م جؤره پرؤژانه بده‌ین و تواناكانمان یه‌ك خه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له كاته نه‌خوازراوه‌كاندا به رنامه‌ى جوان و تۆكمه بؤ خزمه‌تى خێزانه كه‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژاره‌كان دابنێین.
جارێكى تر سوپاس بؤ یٔاماده‌بونى هه‌مووان له كردنه‌وه‌ى پرؤژه‌ى كۆمه‌ك بۆ ژیان ..
سیروان محه‌مه‌د مه‌حمود
سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى
18/7/2020