بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی زەمانی توركی، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا كورتھێنان لە بودجەی توركیا گەیشتووەتە نزیكەی 109 ملیار و 500 ھەزار لیرەی توركی.
رۆژنامهكه بڵاویكردووهتهوه، بودجەی ئیدارهی ناوەند، مانگی حوزەیران كورتھێنانێكی بەبەھای 19 ملیار و 400 ملیۆن لیرە تۆماركردووە.
ئەوە لە كاتێكدایە، خەرجی بودجە روو لە زیادبوونە و داھاتی باج بەھۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دابەزینە.
مانگی رابردوو خەرجی سوود بەنزیكەی %45 بەرزبووەتەوە بەراورد بەھەمان ماوەی ساڵی رابردوو، سەبارەت بە زیانەكانی داھاتی نیشتمانیش 125 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەوەش دۆخی ئابووری توركیای بەرەو خراپتربوون بردووە.