کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچو

ئەمڕۆ ٥ شەممە ٢٠٢٠⁄٧⁄١٦ کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەکۆبونەوەکەدا باس لەرەوشی ئێستای بازرگانی و پیشەسازی و بەرهەمی ناوخۆی کرا، جەخت لە بەردەومی هەوڵدان بۆ پشتیوانی لەبەرهەمی ناوخۆی دۆزینەوەی ڕێکاری گونجاو بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمو ناوخۆییەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵی کرایەوە، کێشەکانی بەردەمەم ئەو کەرتانە تاوتوێ کرا.

لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەوەکرایەوە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەوڵەکانی بەردەوامبێت بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆی هاندانی گەنجان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی بچوک.