د. بێوار خەنسی پسپۆڕی جیۆلۆجی لەهەرێمی كوردستان لەسایتی (سەوتولعێراق)دا دیارترین تایبەتمەندییەكانی نەوتی عێراقیی خستوەتەڕوو.
بەگوێرەی زانیارییەكانی د. بێوار، نەوتی عێراق خاوەنی تایبەتمەندیی زۆرە، لەواش نزیكی لەسەر رووی زەوییەوە، جۆراوجۆری سروشتی نەوت، كە پێكهاتووە لەنەوتی سوك، مامناوەند و قورس.
بەوتەی د. بێوار، نەوتی عێراق بەبەراورد بەنەوتی جیهان، هەرزانترین تێچوونی هەیە كە لەرووەكانی پشكنین و بەرهەمهێنانەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، یەدەكی نەوتی عێراق گەیشتووەتە (150) ملیار دۆلار، لەداهاتووشدا بەردەوام ئەو رێژەیە بەرزدەبێتەوە تا دەگاتە (25%)ی كۆی نەوتی یەدەكی جیهان.