ئابوری جیهان روبەروی كارەسات دەبێتەوە؟

بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی مەترسیی خۆی خستەڕوو لەوەی كە ئابوری جیهان رووبەڕووی كارەساتێكی تر ببێتەوە، كە بە قۆناغێكی قورستر بەكارەساتەكانی رابردوو وەسفیكردووە.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لەزاری كریستیان لاگارد بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە بڵاویكردەوە، دوای چاوخشاندنەوە بە ئامار و داتاكانیاندا، بۆیان دەركەوتووە كە مەترسی دابەزینی ئاستی ئابوری و رووبەڕووی لەگەڵ قۆناغێكی قورستردا هەیە.
لاگارد لەوتارێكدا كە لەپەیمانگەی “برۆكینگز” بۆ توێژینەوە لەواشنتۆن پێشكەشی كردووە، رەشبینی خۆی بەرامبەر بەئایندەی ئابوری جیهان خستووەتەڕوو، بۆ ئەوەش ئاماژەی بەهەندێك دەركەوتن لە ئەنجامی بەدواداچوونەكانی سندوقی دراودا كردووە.