بەمەبەستی زیاتر ئاگاداربون لە کێشە بازرگانییەکان لەتەواوی عێراقدا کۆبونەوەی تەواوی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق ئەنجامدرا.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ، ئەمڕۆ یەکشەممە ٧/١٢ لەڕێگەی کۆنفرانسی ئۆنلاینەوە بەشداری کرد لەکۆبونەوەی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشازیەکانی عێراق .
کۆبونەوەکە تایبەت بو بە باسکردنی ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازی لەعێراقدا وە بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوریەکانی نێوان هەرێم و بەغداد.
کۆبونەوەی کۆنفرانسی ئۆنلاینی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق جەختیان لەپشتیوانی بەرهەمە ناوخۆیەکانی جوتیاران و پیشەسازانکردەوە، داواش لە هاووڵاتیان دەکەن کە بەرهەمی ناوخۆی بەکار بهێنن وەک پشتیوانیەک بۆ بەرهەمە ناوخۆییەکان.
لەکۆبونەوەکەدا تەواوی سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق لە ١٨ پارێزگا تیایدا بەشداربوون.