وابڕیاره ئه‌مرۆ 11/7/2020 سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سلێمانی بكات و به‌شداری مه‌راسیمی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری شاره‌كه بكات كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای قه‌یوانه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌و 400 ملێۆنهی بۆی ته‌رخانكراوه ناداته كۆمپانیای قه‌یوان به‌شێوازی قه‌رزی درێژخایه‌ن به‌رێوه‌ده‌چێت.
پرۆژه‌كه ئه‌مرۆ به‌ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ناوچه‌ی تاسڵوجه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستده‌كرێت به‌جێ به‌جێ كردنی.
چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌وه
پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژییه
– حكومه‌ت ده‌ڵێت كێشه‌ی هاتووچۆی 20 ساڵی سلێمانی چاره‌سه‌رده‌كات.
– 400 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
-پرۆژەکە شەقامەکانی 60 مەتری و 100 مەتری به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
-رووپۆشی رووبەری 472 کیلۆمەتر دووجا دەکات.
-لە تاسڵوجەوە ده‌ستپێده‌كات بۆ توونێلی پێشڕەو.
-پرۆژەکە بە سێ قۆناخ جێبەجێدەکرێت.
-قۆناخی یەکەم جێبه‌جێكردنی 33 کیلۆمەتری شه‌قامه‌كه ده‌بێت
-هەشت یەکتربڕ و شەش ئاوبەری سندووقیی تێدایە
-بەپێی ستانداردی جیهانیی دروستدەکرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نایه‌ته ناو شاری سلێمانییه‌وه له‌ناوچه‌ی تاسڵوجه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی به‌شداری مه‌راسیمی ده‌ستپێكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری ده‌كات و ده‌ڕواته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه مه‌سرور بارزانی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی كۆبونه‌وه‌ی تری نابێت بیجگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری سلێمانی به‌شداری مه‌راسیمه‌كه ده‌كه‌ن.
هاوكات گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان رایانگه‌یاند كه ئه‌وان پرۆژه‌ی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی جێ به‌جێ ده‌كه‌ن.
قۆناغی یەکەمی شەقامەکە٣٢ کم و لە پردی تاسڵوجە دەست پێدەکات و لە گوندی دەمرکان کۆتایی دێت.
كۆمپانیای قه‌یوان له‌په‌ڕه فه‌ڕمییه‌كه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك چه‌ند وێنه‌یه‌كی دیزاینی پرۆژه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه.
ده‌ستپێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
له‌ته‌مه‌نی حكومه‌تی هه‌رێمدا وێرای قه‌یرانی دارایی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تری ڕێگاو بان له گه‌رمیان له‌جێبه‌جێكردندان كه له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ده‌كرێت. له‌وانه شه‌قامی دوو سایدی كه‌لار- كفری هه‌روه‌ها شه‌قامی جوت سایدی نێوان كه‌لار- ده‌ربه‌ندیدخان هه‌روه‌ها ده‌به‌ندیخان – سلێمانی.
سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان له 50%ی جێبه‌جێكراوه‌و له‌ئێستاشدا كاركردن تیایدا به‌رده‌وامه.