نرخی نه‌وت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد

ڕێكخراوی ئۆپیك ڕایدەگەیەنێت، نرخی ڕۆژانەی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك بە بڕی 29 سەنت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن ڕێكخراوی ئۆپیكەوە بڵاوكرایەوە”نرخی بەرچنەی ئۆپیك لە 13 بەرمیلی نەوتی خاو بە بڕی 29 سەنت زیادی كردووە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتۆتە 43.44 دۆلار”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”نرخی نەوتی ئۆپیك بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 42.15 دۆلار بوو، بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، ئەمەش بەپێی ژمێریاریی ئەمینداریی ئۆپیك”.

بەرچنەی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكردنی نەوت ئۆپیك لەمانە پێمدێت: تێكەڵەی بیابانی جەزائیر، جیراسۆڵی ئەنگۆلا، ئۆرێنت ئیكوادۆر، زاڤیرۆ ڤنیای ستونی، رابی لیت گابۆن، ئێران ئێران، بەسرە لیت عیراق، كوێت ئێكسپۆرت كوێت، ئێس سیدر لیبیا، بونی ڵایت نەیجیریا، تیشكی عەرەبی سعودیە، مۆربان ئیمارات، میری ڤەنزوێلا.