بانكی ناوەندی عیراق، ئەمڕۆ چوار شەممە و لە كۆتایی هەفتەدا بڕی 177.24 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 177.27 ملیۆن دۆلار بوو، هەندێك كەمتری لەو دراوە ئەمریكاییە خستەبازاڕەوە.
لە زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتن و كڕینی دراوی بانكی ناوەندی عیراقی ئەمڕۆ، هەندێك دابەزین بەدیكرا و بڕی 177.24 ملیۆن دۆلار بە نرخی بنەڕەتی كە
1190 دینار بۆ یەك دۆلارە فرۆشرا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ سێ شەممە بانكی ناوەندی بڕی 177 ملیۆن و 278 هەزار دۆلاری فرۆشت.
لە فرۆشتنەكەدا كە 33 بانك بەشدارییان كرد، بڕی هەرەزۆری فرۆشتنەكان بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بوو لە دەرەوەی وڵات.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان، بە 122 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.