10 بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان

ماڵپەڕی “هێنلی پاسپۆرت ئیندێکس” کە یەکێکە لە بەناوبانگترین ماڵپەڕەکانی پۆلێنبەندی لەو بوارەوە، لە ڕۆژی سێشەممە ڕاپۆرتێکی لەسەر بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە دەردەکەوێت کە پاسپۆرتی ئەمریکی بەهۆی پەتای کۆڤید-19 پاشەکشەیەکی گەورەی کردووە.



 

لە ڕیزبەندییەکەدا ژاپۆن لە پلەی یەکەم دێت و ئەمریکاش کە پێشتر لە پلەی حەوتەم بوو و هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەو وڵاتە دەیانتوانی گەشت بۆ 185 وڵات بکەن، پاشەکشەی گەورەی کردووە و لەئێستادا تەنها دەتوانن گەشت بۆ 158 وڵات بکەن.



لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە وڵاتانی ئەورووپی لە هەفتەی پێشوو تەنها ڕێگەیان بە 15 وڵات داوە بچنە ناو خاکەکەیەوە و بەهۆی توندکردنەوەی ڕێکارەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕێگە بە هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەمریکی و بەرازیلی و سەنگاپوورەیی و چەند وڵاتێکی دیکەش نەدراوە.



ڕیزبەندیی 10 بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان بۆ ساڵی 2020



1. ژاپۆن (191 وڵات)

2. سەنگاپوورە (190 وڵات)

3. کۆریای باشوور (189 وڵات)

4. ئەڵمانیا (189 وڵات)

5. ئیتالیا (188 وڵات)

6. فینلەندا (188 وڵات)

7. ئیسپانیا (188 وڵات)

8. لۆکسۆمبورگ (188 وڵات)

9. دانیمارک (187 وڵات)


10. سوید (186 وڵات)