چارێكی دیكە بۆری گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ توركیا تەقێندرایەوە

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پاراستنی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كان رایگه‌یاند، دوێنێ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هێڵی بۆڕی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق بۆ توركیایان له‌ باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌قاندۆته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ناردنی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ڕاگیرا.
 سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی ڕاگه‌یاند، ڕووداوه‌كه‌ له‌ناوچه‌ی فه‌تحه‌ی نزیك قه‌زای بێجی بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ بۆڕیه‌ نه‌وتییه‌كه‌ كه‌وتۆته‌وه‌ كه‌ نه‌وتی خاوی كێڵگه‌كانی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌گوازێته‌وه‌ و بڕێكی زۆری نه‌وتیش به‌هه‌ده‌ر چووه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و بۆڕیه‌ نه‌وته‌وه‌ ڕۆژانه‌ بڕی 600 به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌ ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌ هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام ناردنی‌ ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ به‌هۆی هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كانه‌وه‌ ناو به‌ناو په‌كی ده‌كه‌وێت.