پارێزگاری سلێمانی:دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ سلێمانی ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه


د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ سلێمانی له‌ دۆخێكی سروشتیدایه‌، و تا ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌ و دۆخه‌كه‌ باشه‌.

ئاوێنه‌: ئاماژەى بەئەوەشدا، ئێستا به‌خۆپارێزی و هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی دۆخه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و كۆتاییه‌كه‌ی ده‌ڕۆن، سه‌ره‌تا ده‌ستمان پێكرد هاتونه‌ته‌ چه‌قه‌كه‌ی، ئێستا له‌ چه‌قه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ره‌و كه‌ناره‌كان ده‌ڕۆن.

ئەوەشی خستەڕوو، خه‌ریكه‌ به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌م پێیه‌ بڕۆین له‌دوای 10ی ئه‌م مانگه‌وه‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌ڕوات.

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتیشی ”ئه‌گه‌ر بتوانیین ئێمه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ گرتومانه‌ته‌به‌ر به‌رده‌وام بین وه‌ خه‌ڵك به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خۆپارێزی هه‌روه‌ها حكومه‌ت كێشه‌ دارایی و ئابورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وا ده‌گه‌ینه‌ كه‌ناری ئارامی چونكه‌ ئێستا ده‌توانیین بڵێین خه‌ریكه‌ به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌بێت وه‌ ئه‌وانه‌شی كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆ‌سه‌كه‌ بوون و چاكبوونه‌ته‌وه‌ بوون به‌سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌رسازی بۆ ئه‌وانه‌ی تر كه‌ هێشتا بارودۆخیان ناجێگیره‌ ده‌توانن خوێن و پلازمای خوێن-ییان پێببه‌خشن، وه‌ ئێستا ئه‌زموونێكی زۆر له‌گه‌ڵ خۆپاراستن هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به‌ ڕێنماییه‌كان و له‌گه‌ڵ خۆچاره‌سه‌ركردن و هاوچاره‌سه‌ركردن هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئێستا به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناومانناوه‌ چاره‌سه‌ركردن له‌ماڵه‌وه‌ به‌ خۆچاره‌سه‌ركردن و هاوچاره‌سه‌ركردن له‌ڕێی هێڵه‌گه‌رمه‌كانی 122 په‌یوه‌ندی كردن به‌ پزیشكه‌ پسپۆڕه‌كان وه‌ به‌ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌نه‌خۆشخانه‌ یان كلینكه‌ ڕاوێژكارییه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ڕێنماییه‌كی زۆر ده‌ده‌ن به‌ هاوڵاتیان كه‌ تێگه‌یشتنێكی باشترییان له‌ خۆپاراستنی خۆیان هه‌بێت.”