سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سوپاس نامەیەک ئاراستەی تەواوی بازرگانان و بەرپرسان و کەسوکار و هاوڵاتیان دەکات.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دواهەمین پشکنینی کۆرۆنای ئەنجامدا و پشکنینەکەی بە نێگەتیڤ دەرچوو واتا کۆتای بە فایرۆسی کۆرۆنا هێناوە و تەندروستی بەتەواوی جێگیرە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سوپاسی تەواوی سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان و بازرگانان و پیشەسازان و خاوەنکاران و بەرپرسانی حزبی و حکومی و هاووڵاتیان دەکات، لەماوەی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەواڵی تەندروستیان پرسیوە و بەردەوام لەخەمیدابون.
داواش دەکات، بازرگانان و پیشەسازان و کاسبکاران و هاووڵاتیان پابەندی ڕێنمایە تەندروستیەکان بن و خۆیان بپارێزن دەمامک و دەستکێش لە شوێنە گشتیەکان وقورەباڵغەکان بەکار بێنن و دورکەونەوە لە دروستکردنی قەرەباڵغی تا بەدوربن لە فایرۆسی کۆرۆنا.