نرخی ئەمپێری موه‌لیدە بۆ مانگی شه‌ش دیاریكرا

‪ ‬
نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی‪ ‬ رابردو (33) دینار و نیو دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدە ئه‌م مانگه‌ بیست و چوار سه‌عات كاره‌با دابین ده‌كرێت‪.‬
‪ ‬
سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی ڕاگەیاند” لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (33.5) سی و سێ دینار و نیو بۆ مانگی پێنج دیاریكرا، كه‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (160) بۆ (185) سه‌عات كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان پێنج هه‌زار بۆ شه‌ش هه‌زار و (250) دینار دەبێت”.
 
راشیگەیاند” به‌پێی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌ جیاوازە”‪.‬
‪ ‬
سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ته‌مموز، ئاماژەی بەوەدا، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.