هاوڵاتیانی عێراق پاره‌كانیان له‌ بانكه‌كان دەبەنەوە

شیكه‌ره‌وه‌ێكی بواری ئابووریی  رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تۆمه‌تباركردنی بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان به‌ به‌قاچاغبردنی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌  له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراق و ژماره‌یه‌ك  له‌ كاسایه‌تی سیاسی بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان پاره‌كانیان له‌و بانكانه‌ بكێشنه‌وه‌ .
ئیبراهیم مه‌شهه‌دانی شیكه‌ره‌وه‌ی بواری ئابووریی  به‌ ئاژانسی ئێخبارییه‌ی راگه‌یاند خراپی بارودۆخی ئه‌منی و گۆڕینه‌وه‌ی تۆمه‌ت له‌ نێوان بانكی ناوه‌ندی عێراق و بانكه‌ ئه‌هلیه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ دامه‌زراوه‌ی حكوومه‌ت ، هاووڵاتیانی عێراقی دووچاری ترس كردۆته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش وایلێكردوون پاره‌كانیان له‌ بانكه‌ ئه‌هلیه‌كان بكێشنه‌وه‌ .
ئه‌و شیكه‌ره‌وه‌یه‌ ده‌لێت به‌رده‌وامبوونی هاوڵاتیان له‌ كێشانه‌وه‌ی پاره‌كانیان  له‌ بانكه‌كان زیان له‌ چالاكی گشتی بازاڕ و ئابووریی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی بانكه‌ ئه‌هلیه‌كان رۆلیان له‌ په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كانی ئابووریی كه‌مبێته‌وه‌ .
 ئه‌مه‌و راپۆرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیه‌ عێراقیانه‌ی ده‌ستیان به‌ كێشانه‌وه‌ی پاره‌كانیان له‌ بانكه‌كان كردووه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دابه‌ به‌هۆی خراپبوونی ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی عێراق .