بۆری سەرەکی ئاوی دوکان – سلێمانی شكا و پارێزگاریش دەڵێت نیوەی شاری سلێمانی بێ ئاو دەبن.
ئەمڕۆ یەك شەممە بۆری سەرەکی ئاوی دوکان – سلێمانی شکا و لەو بارەیەشەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی ئاوی دوکان سلێمانی بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ نیوەی شار بێ ئاو دەبێت.
روونیشیکردەوە کە چاککردنەوەی بۆرییەکە ١٠٠ ملیۆن دیناری پێویستە و داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی کردووە پارەکەیان بۆ دابین بکات.