گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سنه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

جێگری پارێزگاری سنه‌ بۆ كاروباری ئابووری ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سنه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ خالید جه‌عفه‌ری به‌ ئاژانسه‌كانی ئێرانی ڕاگه‌یاند: دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ وه‌ستان، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سنه‌ ده‌ست به‌ چالاكییه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه‌ و گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی وه‌گه‌ڕ ده‌خات.

جه‌عفه‌ری وتیشی: ده‌ستپێكردنه‌وه‌كه‌ كاریگه‌ری له‌ بازرگانی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌بێت.

چه‌ند مانگێكه‌ به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدان و ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سنه‌ ڕاگیراوه‌.

وتیشی: له‌ ڕۆژانی شه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ سێ گه‌شت بۆ شاره‌كانی سلێمانی و ئه‌سته‌نبوڵ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سنه‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌رێت.