وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیداهاتووە، ده‌نگۆی زیاتر دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینەوە.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌پێی خشته راگه‌یاندراوه‌كانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی موچەخۆران به‌رده‌وام ده‌بێت و تا 15 -7-2020 مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان، فەرمانگە وده‌سته‌کانی نەبەستراو بە وەزارەت دابه‌ش دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی لەم هەفتەیە، دابەشکردنی مووچەی دوو وەزارەتی دیکەی راگەیاندووە و بڕیارە تا 11 رۆژی دیکە، مووچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەش بکرێت.