تیشكی‌ خۆر بۆ ده‌رهێنانی‌ نه‌وت

له‌میانه‌ی‌ گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ ڕێگه‌یه‌كی‌ نوێ‌ بۆ ده‌رهێنانی‌ به‌رهه‌مه‌ سروشتیه‌كان، له‌عه‌ممان وزه‌ی‌ تیشكی‌ خۆر بۆ ده‌رهێنانی‌ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ به‌كاردێت.
سایتی‌ جه‌زیره‌ بڵاویكرده‌وه‌، عه‌ممان به‌یارمه‌تی‌ وزه‌ی‌ تیشكی‌ خۆر نه‌وتی‌ خاو ده‌رده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌كی‌ نوێیه‌ بۆ ده‌رهێنانی‌ نه‌وت‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت بكرێته‌ ڕێگه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ بۆ ده‌رهێنانی‌ هه‌موو به‌رهه‌مه‌ سروشتیه‌كان.
(جه‌مال ساجد) ئه‌ندازیاری‌ به‌ڕێوبه‌ری‌ كاره‌كه‌ باسی‌ له‌وه‌كردووه‌، یه‌كه‌م جاره‌ وزه‌ی‌ خۆر له‌كه‌نداو‌و وڵاتانی‌ عه‌ره‌بیدا به‌كارده‌هێنرێت بۆ ده‌رهێنانی‌ به‌رهه‌مه‌ سروشتیه‌كان.
جه‌مال ساجد ئه‌وشی‌ خستوه‌ته‌ڕوو نرخی‌ به‌رهه‌مه‌كان به‌ره‌و نزمبونه‌وه‌ ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ وزه‌ی‌ تیشكی‌ خۆر له‌ده‌رهێنانی‌ به‌رهه‌مه‌ سروشتیه‌كاندا سه‌ركه‌وتو بێت.