وەزیری نێوخۆی ئێران داوا دەکات عێراق ده‌روازه‌كانی شوشمێ و پشتە به‌فه‌رمی بناسێت.
عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی وەزیری نێوخۆی ئێران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی داوای له هاوتا عێراقیەکەی کرد، دوو ده‌روازه‌ی سنووریی “شوشمێ” و “پشتە” له هه‌رێمی كوردستان بە فەرمی بناسێت. ئەم دوو دەروازەیە لە لایەن ئێرانەوە به فه‌رمی ناسراون.
رحمانی فه‌زڵی لەم پێوەندییەدا وتویەتی، به فه‌رمیكردنی ئه‌م دوو ده‌روازه‌یه كارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان و بازرگانەکان دەکات.
وەزیری نێوخۆی ئێران هەروەها داوای لە عوسمان غانمی کرد کاروباری دەروازە سنووریەکانی سومار و خسره‌وی رێکبخرێتەوە.