هه‌رێم ساڵانه‌ پێویستی‌ به‌(100) هه‌زار تۆن گۆشته‌

(د. ئازاد خۆشناو) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاند، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سامانی‌ ئاژه‌ڵ‌و ڤێتێرنه‌ری‌ بە NNA راگەیاندوە، هه‌رێمی‌ كوردستان ساڵانه‌ پێویستی‌ به‌(100) هه‌زار تۆن گۆشتی‌ ڕه‌شه‌ وڵاخ هه‌یه‌، له‌و ڕێژه‌یه‌ش له‌(50%)  له‌ناوخۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دابینده‌كرێت، هاوكات ساڵانه‌ پێویستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌گشتی‌ مریشك (99) هه‌زار تۆنه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ش له‌(60%) له‌ناوخۆ به‌رهه‌مده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌حه‌وت هه‌زار تۆن گۆشتی‌ ماسیه‌، ته‌نها (10%)ی‌ له‌ناوخۆی‌ هه‌رێم به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
د.ئازاد باسی‌ له‌وه‌شكرد، پلانێكی‌ وردیان داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانین په‌ره‌ به‌به‌رهه‌می‌ ناخۆیی‌ بدرێت، له‌هه‌موو جۆره‌كانی‌ گۆشت كه‌متر پشت به‌وڵاتانی‌ دراوسێ‌ ببه‌ستین بۆ پركردنه‌وه‌ی‌ پێویستی‌ گۆشت له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا.