گەشتی ئاسمانی نێوان هەولێر توركیا لەناوەڕاستی ئەم مانگە لەلایەن كۆمپانیای توركش ئێرلاینەوە دەستپێدەكاتەوە.
بەگوێرەی خشتەی گەشتە ئاسمانیەكانی كۆمپانی توركش ئێرلاین بۆ مانگی داهاتوو وا بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەو مانگەدا گەشتەكانی توركیا بۆ هەولیر و بەغداد دەست پێبكاتەوە.
كۆمپانیاكە رایگەیاندووە لە 1ی تەممووز گەشت بۆئەمریكا و جەزائیر، میسر و تونس و چەند شاڕێكی ئەو وڵاتانە و جیهان دەست پێدەكاتەوە و سێ رۆژ دواتریش بۆ وڵاتی چین گەشتی هەیە.
كۆمپانیاكە ئاشكرای كردووە 15ی مانگی تەممووز گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ هەولێر، بەغدا، ریاز، جددە، بانكۆك، جاكارتا، دەككا، نیودەلهی، كوالالامپوور، مانێلا، مومبای، سەنگاپوور، تۆكیۆ، مۆنتریال و هۆستن ئەنجام دەدات.
بەگوێرەی بڕیاری دەسەڵاتی فرۆكەوانی شارستانی عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانیەكان تا یەكەم رۆژی مانگی داهاتو راگیراوە و بەگوێرەی ئەنجامەكانی بڵاوبونەوەی كۆرۆناش لە عێراق پێشبینیكراوە راگرتنی گەشتەكان جارێكی دیكە رێژ بكرێتەوە.