وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، پڕۆژەكانی مریشكی هێلكە رۆڵێکی زۆر باشیان هەیە لە پڕكردنەوەی خواستی بازاڕی ناوخۆیی و کارئاسانی زیاتریان بۆ دەکەن.
بێگەرد تاڵەبانی، وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی ههرێم لە لاپهڕهی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیوویەتی: “لەگەڵ خاوەن پڕۆژەكانی مریشكی هێلكە دانیشتمان ئەنجامدا بۆ گوێگرتن و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانیان”.
پێگەرد تاڵەبانی راشیگەیاندووە: كارئاسانی زیاتریان بۆ دەكەن و لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانیش هەماهەنگی دەكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی دێتە پێشیان.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئهوهشی وتووه: بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەتەکەی راسپاردووە لە چوارچێوەی یاساو رێنماییە بەركارەكان كارئاسانیان بۆ بكەن.