دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تەندروستیم باشەو خۆم كەرەنتین كردووە.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، منیش وەك هاووڵاتیەكی دیكە، بەهۆی كارەكەمەوە بەركەوتەی زۆرم لەگەڵ خەڵك هەبووە، هەربۆیە منیش توشی كۆرۆنا بووم، دوای دەركەوتنی نیشانەكانی ڤایرۆسەكە، خۆم لەهەموو چالاكییەكان و ماڵ و منداڵەكەم و خەڵكیش دابڕیوە و ئێستا تەندروستیم جێگیرەو رۆژانەش بەرەو باشتر دەڕوات.
قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد كە ماوەی زیاتر لە ١٠ رۆژە خۆی كەرەنیتن كردووە، وتی،” چاوەڕوان دەكەم لەچەند رۆژی داهاتوودا نەخۆشییەكە تێپەڕێنم و بگەڕێمەوە سەر كاری ئاسایی خۆم”.
ئاوات محەمەد لە پەیامێكیشدا، داوای لەهاووڵاتیان كرد پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن و خۆیان بپارێزن و لەقەرەباڵغی و بەركەوتن دووربكەونەوە، تا بەدووربن لەو بەڵایە، كە نەخۆشییەكی كوشندەیەو كاریگەریەكی زۆر لەسەر مرۆڤ بەجێدێڵێت و ئازارێكی زۆری پێدەگەیەنێت.