دوا بە دوای به‌های دۆلار گه‌یشتووه‌ته سه‌روو ٢٠ هه‌زار تمه‌ن، حكوومه‌ت هه‌وڵده‌دات به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی نوێ ره‌وشه‌كه كۆنترۆڵ بكات.
نرخی شتومه‌ك له‌و ئێران به‌رزبوه‌ته‌وه و حكوومه‌ت هه‌وڵده‌دات به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی نوێ ره‌وشه‌كه كۆنترۆڵ بكات دوای ئەوەی به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌های دۆلار گه‌یشتووه‌ته سه‌روو ٢٠ هه‌زار تمه‌ن و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی مێژوویی تۆماركردووه،
هاوکات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی تاران به‌های دۆلاری به‌رامبه‌ربە چوار هه‌زار و ٢٠٠ تمه‌ن جێگیركردووه، به‌ڵام له بازاڕی ئازاد‌دا به‌هاكه‌ی گه‌یشتووه‌ته سه‌روو ٢٠ هه‌زار تمه‌ن، ئه‌وه‌یش كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته دروستكردووه كه رۆژانێكی سه‌خت به‌ڕێده‌كات.
لەلایەکی دیکەوە وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی، كانزاکاریی و بازرگانیی ئێران بڵاوی كرده‌وه كارتی بازرگانیی ئه‌و بازرگانانه هه‌ڵده‌په‌سێرێت كه ئه‌و پاره‌یه‌ی به كاری هه‌نارده ده‌ستیان كه‌وتووه ناهێننه‌وه بۆ وڵات و له‌و باره‌یه‌شەوه لەراگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بانكی ناوه‌ندی دیاریكردووه هه‌نگاوی نوێ ده‌گیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی تا كۆتایی مانگی ته‌مووز ئه‌و پاره‌یه‌ی به هه‌نارده ده‌ستیانكه‌وتووه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵات.
لەلایەکی دیەکوە عەلی ئاغا محەمەدی، سه‌رۆكی گرووپی ئابووریی نووسینگه‌ی رێبه‌ری ئێران باسی له‌وه كرد كه بانكی ناوه‌ندی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه پاره‌ی کاش بخاته بازاڕه‌وه و كۆنترۆڵی به‌های دراو بكات و گوتی: ”بانكی ناوه‌ندی له هه‌موو كات زیاتر به‌هێزتره. هێنده هه‌یه كه یه‌ده‌که‌كانیشی بخاته بازاڕه‌وه. ئه‌گه‌ر پاره‌ی کاش بخرێته بازاڕه‌وه ئه‌وا شه‌پۆلی به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی دراو راده‌گیرێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیوایه كه ده‌كرێت ره‌وشی ئێستا چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌و كاره ناكات”.
هەروەها عەبدولناسڕ هیممەتی، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێرانله لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران رایگه‌یاند ”با كه‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان لێ نه‌كات پاره بخه‌ینه بازاڕه‌وه. ئه‌وه ته‌ڵه‌یه‌كی ئه‌مریكایه. ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه سه‌قامگیری بازاڕه. له دوو ساڵی رابردوودا، به به‌های ٧٢ ملیار دۆلار هه‌نارده ئه‌نجامدراوه. له‌وه‌یش ٤٥ ملیاری هێنراوه‌ته‌وه بۆ وڵات. ده‌بێت تا كۆتایی مانگی ته‌مووز هه‌نارده‌كاران، ٢٢ ملیاره‌كه‌ی دیكه‌یش بهێننه‌وه بۆ وڵات”.
شه‌قامی فیرده‌وس كه ناوه‌ندی بازاڕی دراوه له تارانی پایته‌ختدا، به‌هۆی هه‌ڵكشان و داكشانی نرخی دراوه‌وه پڕجووڵه‌یه، به‌ڵام هه‌مان جووڵه له كڕین و فرۆشتندا نییه. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هۆی نادیاریی له به‌های دراودا زۆرێك له بازرگانانی دراو كار ناكه‌ن. بازرگانه گه‌ڕۆكه‌كانی دراویش به نرخێكی به‌رزتر دۆلار یان یورۆ ده‌فرۆشن به‌و هاووڵاتییانەی کە پێویستییان پێیه‌تی.
له شه‌قامی فیرده‌وس زۆرێك له نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو نووسراوی ”كڕینی و فرۆشتنی دراو ناكه‌ین. تكایه مه‌پرسن” و ”تا فه‌رمانی دووه‌م چالاكییه‌كان راگیراون”یان به جامخانه‌ی دووكانه‌كانیاندا هه‌ڵواسیوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین دووكان به‌رچاوده‌كه‌ون كه حكوومه‌تی ئێران به‌هۆی ”له رێلادان” یان ”ئه‌نجامدانی چالاكی نایاسایی” دایخستوون.