سلێمانی.. خاوه‌نی‌ چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌ك ده‌درێنه‌ دادگا

چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌ك له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ پسوڵه‌ی‌ وه‌رگرتن‌و دابه‌شكردنی‌ گاز‌و به‌نزینیان ساخته‌كردوه‌. 
به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ كه‌ ‌NNAبڵاویكردۆتەوە‌، ژماره‌یه‌ك به‌نزینخانه‌ له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پسوڵه‌كانی‌ دابه‌شكردنی‌ به‌نزین به‌گشتی‌‌و گاز به‌تایبه‌تی‌ ساخته‌یان كردووه‌، پسوڵه‌ ساخته‌كانیان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ بۆ لیژنه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ سووته‌مه‌نی‌.
ژماره‌ی‌ ئه‌و پسووڵانه‌ی‌ له‌دوای‌ پشكنین ئاشكرابووه‌ ساخته‌ كراون، نزیكه‌ی‌هه‌شت هه‌زار پسوڵه‌یه‌، خاوه‌نی‌ به‌نزینخانه‌كان‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌و ساخته‌كاریه‌یان ئه‌نجامداوه‌، دۆسیه‌كانیان ئێستا له‌به‌رده‌م دادوه‌ردایه‌و چاوه‌ڕێی‌ سزای‌ یاسایی‌ ده‌كه‌ن.