سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نووسیوویەتی: “ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەبارەت بە پێشنیاز و بەرنامە و تێگەیشتن و کۆبوونەوەی هاوبەشی لایەنە سەرەکییەکانی بەشدار لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆمان کرد”.

بە وتەی هەڤاڵ ئەبوبەکر “پشتیوانیکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتە خۆجێیەکان و باری دارایی و ئابووری و مووچەی موچەخۆران و قۆناغەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا؛ تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانیان بووە”.

پارێزگاری سلێمانی سەربارەت بە هەڵوێستی نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی خۆیان بۆ هەر پێشنیازو دەستپێشخەریی و هەماهەنگیی و کارێکی هاوبەش دەربڕی.