بەهای تمەنی ئێرانی لەبەرانبەر دۆلاردا زیاتر دابەزی


به‌های تمه‌نی ئێرانی جارێكی دیكه‌ لە بەرانبەر دروای وڵاتانی دیکەدا بە خێراییەکی زیاتر لە دابەزین دایە.

به‌ گوێره‌ی هەواڵی ئاژانسی ته‌سنیمی نزیک لە سوپای پاسداران به‌ كاریگه‌ری ناجێگری له‌ بازاڕه‌كانی ئێراندا، جارێكی دیكه‌ به‌های تومه‌ن له‌ به‌رانبه‌ر دۆلار  به‌ جۆرێك داکەوتووە كه‌ سه‌د دۆلاری ئه‌مریكایی به‌رانبه‌ره‌ به‌ یه‌ك ملیۆن و هه‌شسه‌د و شه‌ست و سێ هه‌زار تومه‌ن.

هاوكات نرخی  زێریش له‌ بازاڕه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ به‌رز بووەتەوە و هه‌ر مسقاڵێك زێری عه‌یار هه‌ژده گه‌یشووه‌ته‌ سێ ملیۆن و دووسه‌د وحه‌فتا و نۆ هه‌زار تومه‌ن، نرخی لیره‌ی به‌هاری ئازادیش گه‌یشتوه‌ته‌ حه‌وت ملیۆن و حه‌وسه‌د و بیست هه‌زار تومه‌ن.

لەماوەی یەکساڵی رابردوودائەوە یەکەم جارە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران بەم شێوەیە بەرز دەبێتەوە.