وەزارەتی ناوخۆ: هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان تاوەکو 1ی تەمموز بەتەواوی ڕاگیرا


وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، درەنگانی ئەمشەو، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان بڵاوکردەوە و تێیدا بڕیاردراوە، “قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان تاوەکو کاتژمێر 12ی شەوی 1ی تەمموز درێژبکرێتەوە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، هاتوچۆ بەشێوەیەکی تەواو لەنێوان پارێزگاکاندا ڕادەگیرێت، بەڵام ڕێگە بەو هاووڵاتییانە دەدرێت کە بە ڕێگەپێدانی فەرمی، سەردانی پارێزگا یان ئیدارەیەکی سەربەخۆی کردووە، بگەڕێتەوە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی.